کوردستانی
روونکردەنەوەیەکی بەپەلە لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لاهور جه‌نگى بورهان لە دادگە دۆسیه‌یەکی یاسایی جوڵاندووە به‌مه‌به‌ستى داواكردنى 150 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ى نووسینگه‌كه‌ى و 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ خه‌رجى دامه‌زراوه كه‌سییه‌كانى له داهاتى یه‌كێتیی، له‌ئێستاشدا دۆسیه‌كه له دادگەى سلێمانییه و بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگەى تێهه‌ڵچوونه‌وه كراوه.

روونکردنەوەیەک لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کە تێیدا هاتووە "به‌پێویستمان زانى ورده‌كارى ئه‌و دۆسیه یاساییه‌ى كه لاهور جه‌نگى بورهان جوڵاندوویه‌تى به‌مه‌به‌ستى داواكردنى 150 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ى نووسینگه‌كه‌ى و 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ خه‌رجى دامه‌زراوه كه‌سییه‌كانى له داهاتى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان بڵاوبكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو ناوه‌ڕۆكى دۆسیه‌كه لاى هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى یه‌كێتى روون بێت و به‌رچاوڕوونبن پێى".
تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشیان روونکردووەتەوە "پاش ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا دۆسیه‌كه له دادگەى كه‌رخى به‌غداوه گواسترایه‌وه بۆ دادگەى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ى ئه‌یلول، پرۆسه‌ى دادبینى دۆسیه‌كه له دادگەى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. له ماوه‌ى رابردوودا پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهان داواى له دادگەى تێهه‌ڵچوونه‌وه كردووه دۆسیه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ شارێكى دیکە، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ئێستادا دۆسیه‌كه هه‌ر له دادگەى سلێمانییه و ته‌نیا بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگەى تێهه‌ڵچوونه‌وه كراوه و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه بڕیارى كۆتایی درا ده‌رده‌كه‌وێت دۆسیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شارێكى دیکە یان نا".
ئاشکراشیانکردووە "له‌ناو دۆسییه‌كه‌دا لایه‌نى داواكار كه پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهانه داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه له به‌رانبه‌ر خه‌رجى رۆژانه‌ى و داواشده‌كات 102 ملیۆن دینارى دیکەى بۆ خه‌رجبكرێت بۆ دامه‌زراوه كه‌سییه‌كانى كه له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیی ئه‌و كارده‌كه‌ن".
ر. ئ

بیروڕا