کوردستانی
سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سیتەک- هەواری شار لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی برینداربوون، دۆخی یەکێکیان ناجێگیرە.
کاتژمێر 8:10 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو سایدی خوار تونێلی (پێشڕەو) رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون، شایەت حاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری رووداوەکە تیژڕەوی بووە".
ئەو شایەتحاڵە وتیشی "ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مازدایە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە شۆستەی قەراغی شەقامەکەدا و دواتر وەرگەڕاوە".
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون، شارەزایانی بواری هاتوچۆ هۆکاری زۆری رووداوەکان بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە.
ر. ئ

بیروڕا