کوردستانی
"سیاسه‌تی نیشتمانی هه‌یه بۆ دروستكردنی ئینتیما لای خوێندكاران"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبه‌ینێ پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و سێ رۆژی سەرەتای بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانە، بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت "ئه‌و سێ رۆژه بۆئه‌وه‌یه كه پۆله‌كانی خوێندكاران رێكبخرێنه‌وه و دابه‌شبكرێن و خشته‌ی وانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی دابنرێت به‌پێی پۆله‌كان و ژماره‌ی پۆله‌كان".
د. سەیوان عەلی، بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن به ده‌نگی ئه‌مەریكا-ی راگه‌یاندووه، سێ رۆژی سه‌ره‌تای یه‌كه‌م بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانە "ئه‌و سێ ڕۆژه بۆ ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكان له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كاندا قسه‌بكه‌ن و دابه‌شیان بكه‌ن و رایانبهێنن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک رێنمایی و كۆمه‌ڵێک یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه به خوێندكاره‌كان بڵێن، میلاكات رێكبخه‌نه‌وه و چۆنیه‌تی پۆله‌كان و خشته‌ی وانه‌كان ئاماده‌بكه‌ن و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام".

بریکاری وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی وت "ئێمه نامانه‌وێت بڵێین به سێ رۆژ ئینتیمای و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای قوتابی دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سێ رۆژه زیاتر بۆ رێكخستنه‌وه‌یه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرتویه‌تیه‌به‌ر ئەوەیە كه گرنگی زۆر بدات به مه‌سه‌له‌ی ئینتیمای نیشتیمانی قوتابیان پرۆسه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ک بۆ چوار ساڵ گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ست پێبكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "نه‌ک هه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كوردستاندا من وای بۆ ده‌چم له هه‌مو جیهاندا مه‌سه‌له‌ی نیشتمان شتێكی تایبه‌ته به قوتابیانه‌وه به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه كه تێیدا ده‌ژین، ئێمه ناڵێین قوتابییان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان له ده‌ستداوه و ئێمه بۆیان دروستده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت قوتابیان شاره‌زابن له‌وه‌ی كه له‌كوێ ده‌ژین و ئه‌و وڵاته كوێیه و ئه‌و وڵاته چی تێدایه؟ یاساكانی چین و چۆن ئه‌م وڵاته به‌ره‌وپێشه‌وه ببرێت و چۆن ئه‌وان بتوانن ئاماده‌بن بۆئه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان خۆش بوێت و به‌رگری لێبكه‌ن؟".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا