کوردستانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، 50 کەس بەشێوەی تیروپشک و راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێن و دایان دەمزرێنین.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "سبەینێ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 کاتژمێر 10ی بەیانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ تیروپشک بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانە دەکەین کە پێشتر داواکارییان پێشکەشکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیروپشکەکە بەسەرپەرشتی لیژنەی تایبەتمەند دەبێت و لە فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەدەچێت".

هاوکات سیامەند کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەودا میدیا راگەیاند "دامەزراندنی ئەو کەسانە بەشێوەی گرێبەستی ساڵانەیە و بۆ چەند کارێکی جیاوازی شارەوانی دەبێت".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە حکومەتی هەرێم دامەزراندنی راگرتووە و لەو ماوەیەدا تەنها کەسانی سەربازی دامەزراندنیان بۆ کراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan