کوردستانی

پێدانی پێشینەی 50 ملیۆنی لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی پێشینەی 50 ملیۆنی لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە سەردانێکیان بۆ لای بەرێوبەری گشتیی بانکی رافیدەین داوایان کردووە لقی بانکەکە دووبارە لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و دەشڵێت "ئەگەر لقی بانکەکە لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەتوانن پێشینەی پێنج تا 50 ملیۆن دینار وەربگرن، وەک ئەوەی ئێستا هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی ناوەڕاست و خواروی عیراق وەریدەگرن".

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بە فەرمی داوامان لە عەبدولحسێن جەمال، بەرێوبەری گشتی بانکی رافیدەین کرد کە دووبارە لقی بانکی رافیدەین لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، و بەڕێوەبەری بانـکی رافیدەین ئامادەی پیشاندا  گەر حکومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵیان لە ماوەیەکی کەم لقیان لە شارەکانی هەرێم دەکـەنەوە و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان سوودمەنددەکـەن لە قەرزە جۆراوجۆرەکانیان و پێشنەکان و خزمەتگوزاریەکانی دیکەی بانکەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بانکـە حکومییەکانی عیراق بە پاڵپشتی بانکی ناوەندی زنجیرەیەک خزمەتگوزاریان بۆ هاوڵاتییان و خاوەن کار و کارگەکان دابینکردووە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بووژاونەوەی ئابووری".

جەختیشیکردەوە "بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت لە بەرپرسانی بانکی رافیدەین کە ئەو خزمەتانـە بە کردنەوەی لقەکانیان لە کوردستان تەواوی فەرمانبەران و هاوڵاتییان هەرێم بگرێتەوە و ئاسانکاریان بۆ بکرێت لە پێدانی قەرز و پێشنەی جیاواز، کەسەرجەمیان کاریگەری گونجاو بەرچاویان دەبێت لە پێشخستنی ئابووریی کوردستان".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan