کوردستانی

خۆپیشاندانی ژینگەپارێزانی هەڵەبجە دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانی ژینگەپارێزانی هەڵەبجە دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

بۆ رۆژی دووەم خۆپیشاندانی ژینگەپارێزانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2022، ئەحمەد محەمەد، ژینگە پارێزی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیا راگەیاند "ماوەی دوو مانگ و 12 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە و مانگێکیان هی ساڵی رابردووە و ئەوە 12 رۆژ تێپەڕێوە تائێستا مووچەی مانگی ئابیشمان وەرنەگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایەی کاری بۆدەکەین پێیان وتووین گەر پارەی ئەم مانگەشتان پێبدەین لە داهاتوودا ناتوانین لەکاتی خۆیدا مووچە بدەین".

باسی لەوەشکرد "مانگانە 350 هەزارمان پێدەدرێت و لە گوزەرانێکی خراپدا دەژین و بەرپرسانی ئیداری شارەکەش تائێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan