کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە دەکرێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلولی 2022، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە دەڤەری ئامێدی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب کراوە و لەم هەفتەیەدا تەواوی مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان لەدوای کۆتاییهاتنی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".

ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و ئەمساڵی نوێی خوێندنیش ژمارەکە زیاتر دەکرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan