کوردستانی
بە تۆمەتی تەقەکردن پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگەی لێكۆڵینەوەی كەلارەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك لە قەزای كەلار تەقەی لە هاوڵاتییەك كردووە و هەڵهاتووە، گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت ، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی راسپارد كە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار".
باسی لەوەشکردووە "سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتباری هەڵهاتوو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (د. ق. أ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406/31 راگیراوە و تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان تۆمەتبار رەوانەی دادگەی لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


