کوردستانی

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دیاریکرا
مەودا میدیا-

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەست بە کارەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکەن، بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتوودا دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێبکات.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی راسپێردراون بە ھاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان بکەن.

باسی لەوەشکردووە "بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر ھاوڵاتییان لە مانگی داھاتوودا دابکرێت".

 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەشڵێت، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان (ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan