کوردستانی

کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەقز شەوی رابردوو لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو یەکشەممە 11ی ئەیلولی 2022 کۆڵبەرێک بەناوی (رزگار محەمەد زادە) لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ئاماژە بەوەکراوە، رزگار محەمەد زادە تەمەنی 36 ساڵ بووە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی شاری سەقزە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە رزگارکردووە و کوشتوویانە، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی "سەعید کەریمی" کە ئەویش خێزاندار و باوکی منداڵێکە برینداربووە.

باس لەوەشکراوە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانە گوازرایەوە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan