کوردستانی

زانکۆلاین کارادەکردێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆلاین کارادەکردێت
مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاڕاستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیى گشتىی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئامادەکراو رەوانه‌ی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتىی ئەزموونەکان كرا".

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکردووە، دەرچووانى پۆلی 12ى ئامادەیى دەتوانن لە بەیانییەوە سەردانى خوێندنگاکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد)، پێویستە خوێندکاران بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشی خستەڕوو "سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە raگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan