کوردستانی

هاتوچۆی هەولێر داوای لێبوردن لە هاوڵاتییەک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەولێر داوای لێبوردن لە هاوڵاتییەک دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوە دەدات، دەڵێت "رووداوەکە هەفتەیەک بەر لە ئێستا بووە".

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت کە کارمەندێکی هاتوچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتییەک، بۆیە بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڕیاری بەدواداچوونی بۆ ئەو رووداوە دەرکرد، لە لێکۆلینەوە دەرکەوت کە رووداوەکە هەفتەیەک بەر لەئێستا بووە، لەکاتێکدا بووە کە کارمەندەکە لەئەرکدا بووە و هاوڵاتییەکە جنێوی پێداوە و هێرشی کردووەتە سەری، چونکە ماتۆڕسکیلی لێسەندراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "کارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لە هاوڵاتییەکەی داوە، لەبەرئەوەی رێنمایی ئێمە بۆ هەموو کارمەند و ئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتییانە لە هەموو حاڵەتەکان، ئەو کارمەندەش ئەو رێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە، بۆیە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەر کارمەندەکە بەندکراوە و لەگەڵ چەند سزایەکی دیکەی سەربازی، هەروەها لە شوێنەکەشی گواستراوەتەوە". 

ئەوەش هاتووە "ئێمە لێرەوە دڵنیایی هاوڵاتییان دەکەینەوە کە وائێمە لە خزمەتی ئەوانداین و بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ بیانوویەک رێگە بە کەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر، داوای لێبوردنیش لەو هاوڵاتییە دەکەین ئەگەر بێ رێزیشی بەرانبەر بە کارمەندی ئێمە کردبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە