کوردستانی

بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ح. س. ج) بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەسیگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (٣٠)ی هۆشبەرەکان راگیرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan