کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە قەندیل لەنزیک باسرمەی کۆن رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلولی 2022 لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە قەندیل لەنزیک باسرمەی کۆن ماتۆڕسکیلێک کە بە ئاڕاستەی شەقڵاوە دەهات، لەناکاو بەشێوەیەکی نایاسایی ویستی بچێتە ناوشوێن پێچێک لەلای چەپی شەقام بەبێ ئەوەی رەچاوی ئوتومبێلی هاتوو بکات لەدواوەی لەوکاتەش نیسانێکی تایبەت بە هەمان ئاراستە لەسەر رێڕەوی خۆی دەڕۆیشت و پێچکردنەوە نایاساییەکەی ماتۆڕسکیلەکە وایکرد کە پێکدادان دروست بێت لەنێوانیان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەدەرەنجامی رووداوەکە شوفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوون، لە لێکۆلینەوەش ماتۆڕسکیل بەلایەنی خەتابار دانرا".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan