کوردستانی
حکومەت بڕی پێنج ملیۆن دینار دەدات بەم کەسانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی پێنج ملیۆن دینار وەک مینحە دەداتە خانەوادەی ئەو کەسانەی کە لەکاتی ئەرکدا تووشی کۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بڕی پێنج ملیۆن دینار مینحە بداتە خانەوادەی شەهیدانی کۆرۆنا، واتە ئەو پزیشک و کارمەندانەی لەکاتی ئەرکدا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
س.ر

بیروڕا