کوردستانی

ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکات لەبارەی  چالاککردنی خزمەتگوزاری هاوبەشانی کارەبا کە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەخرێتە کار.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە لەکاتی سەردانیکردنی کارمەندانی (عداد) بۆ گەیاندنی پسولەی کارەبا ژمارەیەکی مۆبایل لە هاوبەشان وەردەگیریت بۆ تۆمارکردنی لە ئەژماری ئەلیکترۆنی هاوبەشان بەمەبەستی چالاککردنی خزمەتگوزاری هاوبەشانی کارەبا کە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەخرێتە کار".

ئاماژە بەوەکراوە "لەڕێی ئەم خزمەتگوزارییەوە هاوبەشانی کارەبا بە تەنها تۆمارکردنی ژمارەی ئەژماری هاوبەش کە لەسەر هەموو پسوڵەیەک بوونی هەیە سەرجەم زانیاری تایبەت بە بڕی کارەبای بەکارهاتوو و بری پارەی سەرفکراو و ماوەی بەرواری خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی تێدایە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan