کوردستانی

ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت و پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

نووسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارازنی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلولی سنووری قەزای بەردەڕەش بەشداری لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن دەکات".  

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخاندەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان، هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن بە خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan