کوردستانی
زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکوک لێنەدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش لە کەرکوک دەڵێت "دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئێمە لەگەڵ حکومەتی عیراقە".
شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکوک لەگەڵ پەروردەی عیراقە و ئەمڕۆ لای ئێمە زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێنەدرا، پێدەچێت لەنزیکی سەرەتای مانگی 10 پرۆسەی خوێندن لە عیراق دەستپێبکاتەوە".
لەبارەی ژمارەی قوتابخانە و باخچە کوردییەکانەوە ئاماژەی بەوەشکرد "لە سنووری شاری کەرکوک نزیکەی 535 قوتابخانەی کوردی بنەڕەتی و ئامادەیی هەیە، هەروەها 42 باخچەی منداڵان هەیە".
باسی لەوەشکرد "لە خوێندنی کوردیدا کێشەی کەمی مامۆستامان هەیە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وانەبێژمان بۆ دانراون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەو وانەبێژانە بکرێن بە گرێبەست یان دابمەزرێنرێن".
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک وتی "وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار پێداویستییان بۆ قوتابخانە و باخچە کوردییەکان کڕیوە".
وتیشی "پرۆسەی ناونووسینی قوتابی بەردەوامە بۆ خوێندنی کوردی تاوەکو پرۆسەکە کۆتایی نەیەت ناتوانین ئاماری وەرگرتنی قوتابی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بخەینەڕوو".
س.ر

بیروڕا