گشتی
زانیاری نوێ لەبارەی ئەو پیاوەی دوای 45 خولەک لە وەستانی دڵی کەوتەوە لێدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژاری کەلار رایگەیاند، شەوی رابردوو پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ دوای 45 خولەک لە وەستانی دڵی کەوتووەتەوە لێدان و چارەسەری تەواوی بۆکراوە.
رزگار لەتیف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 8:20 خولەکی شەوی رابردوو پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە دڵی لەلێدان کەوتبوو، بەڵام تیمە تەندروستییەکانی نەخۆشخانە دەستبەجێ دەستییان بە فریاگوزاری سەرەتایی کردووە و دوای 45 خولەک دڵی کەوتووەتەوە لێدان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییەکە ناوی (عەلی مەحمود فەرەج) بووە و لەکاتی کارەکەیدا جەڵتە لێیداوە و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە".
ژ،ئـ