کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم کارانەی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک، جگەرە کێشان، ریکلامی بازرگانی و سیاسی، تەوندوتیژی و بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی واژۆی لەسەر کردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکراوە، چەند رێنماییەکی نوێی تێدایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ئەو بابەتانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەی پێنەداون وقەدەغەکراون بریتین لە:
1- هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و ئامێری بریندارکەر و مەترسیدار، جگە لە رێکاری کارگێری، پێویستە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەوە، لایەنی پەیوەندیداری حکومەت، لە هەر حاڵەتێک ئاگاداربکەنەوە.
2- جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان (بە هەموو جۆرەکانییەوە).
3- چالاکی دوور لە پەروەردە و فێرکردن و ریکلامی بازرگانی و چالاکی سیاسی.
4- بەکارهێنانی توندوتیژی (جەستەیی و دەروونی و مەعنەوی) و بەکارهێنانی رەفتاری یەکتر شکاندن.
5- بەکارهێنان و نیشاندانی ئەو دروشمانەی لەگەڵ بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلی کوردستان ناگونجێن.
6- بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل و ئامێری زیرەک بۆ (وێنەگرتن یان ڤیدیۆ تۆمارکردن و کردنەوەی لایڤ لە کاتی وانە وتنەوە) بە هەموو جۆرێک رێگە پێنەدراوە.
ئەو بڕیارانە، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەر، مامۆستایان و قوتابیان دەگرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنیشی پێویستە پەروەردەی قەزاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن لیژنەی هەمیشەیی پێکبهێنن.
س،ر
ئەو بڕیارانە، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەر، مامۆستایان و قوتابیان دەگرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنیشی پێویستە پەروەردەی قەزاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن لیژنەی هەمیشەیی پێکبهێنن.
بیروڕا