کوردستانی
لەم زانکۆیە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی مانگی شەش بۆ دەرماڵەی خوێندکاران دراوە و بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای ئەوەی نووسراومان کردووە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی چەکی پارەی مانگی شەشی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکەمان دراوە و بەزووترین کات دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕوونی رۆژی دابەشکردنەکەی دیارینەکراوە، بەڵام پارەکە هەیە و تەنها رێککارە یاساییەکانی تایبەت بە زانکۆ ماوە و کاتێکی زۆر ناخایەنێت".
هەر لەوبارەیەوە، شەماڵ لوقمان، خوێندکاری ناڕازی لە زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی تاوەکو ئێستا دەرماڵەی مانگی پێنجمان وەرنەگرتووە و سەرۆکایەتی زانکۆش بەردەوام بەڵێنی بێکردارمان پێدەدات".
ژ،ئ
بیروڕا


