کوردستانی

لەبارەی دابینکردنی بودجەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دابینکردنی بودجەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ پاککردنەوە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت کێشەکانمان لە 50% چارەسەرکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات مووچەی هیچ مانگێکی ژینگە پارێزان قەرزدار نین.

شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ پاککردنەوە لە سلێمانی لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە بودجە بۆ شۆفێر و ژینگە پارێزەکان دابینکراوە و لە بانکیشەوە بەڵێنمان پێدراوە پارەمان بۆ خەرجبکرێت".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ پاککردنەوە لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "کێشەکانمان لە 50% چارەسەرکراوە، هەروەها مووچەی هیچ مانگێکی ژینگە پارێزان قەرزدار نین".

لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بەهۆی دابینەکردنی بودجە بۆیان مانگرتنیان راگەیاند و کاریان نەدەکرد، بەڵام لەئێستادا بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەرکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan