کوردستانی

پرۆژەیەکی نوێ لە بەرژەوەندیی کرێکاران پێشکەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەکی نوێ لە بەرژەوەندیی کرێکاران پێشکەشدەکرێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژە یاسایەک لە بەرژەوەندیی مافی کرێکار و خاوەنکار پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و خزمەتێکی زۆردەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پرۆژە یاسایەکمان بەشێویەیەکی پێشکەوتوو داڕشتووە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانمان کردووە، ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە تەواوەتی لە بەرژەوەندیی هەم کرێکار هەم خاوەن کاردا دەبێت بە تایبەتی کرێکارانی ژن و نەوجەوان".

هەرلەوبارەیەوە، چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاساکە هاوشێوەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2015ی عیراقە کە ئێستا کاری پێدەکەن و ئێمە بەشێوەیەکی باشتر پێشکەشمان کردووە و خۆی لە 159 خاڵدا دەبینێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان کار بە یاسای ژمارە 71ی ساڵی 1987 دەکرێت و لەم پرۆژە نوێیەدا هەریەکە لە گوزەران و مووچەی کرێکار و سەلامەتی گیانیان و پرسی هێنانی کرێکاری بیانی گۆرانکاری باش و بەرژەوەندیی خوازی بۆ کرێکاران تێداکراوە".

 ژ،ئـ
Qaiwan
Qaiwan