کوردستانی

قەرزی 100 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی 100 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت قەرزی 100 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو قەرزە هیچ سوودێکی ناچێتەسەر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلولی 2022، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ بانكێكى هه‌رێمى كوردستان واژۆ ده‌كات بۆ پێدانى قه‌رزى بچوك، یاداشته‌كه‌ بۆ پێدانى قه‌رزى بچوك و مامناوه‌نده‌ و قه‌باره‌كه‌ى تاوەكو 100 ملیۆن دینار ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و بانكه‌ى كه‌ ئێمه‌ یاداشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌كه‌ین بانكێكى ئیسلامییه‌ و هیچ زیاده‌یه‌ك ناخاتەسه‌ر ئەو پارەیەی کە دەیدات، ئەمەش واده‌كات زۆرترین هاوڵاتیی سوودى لێببینێت".

وەزیری کشتوکاڵ وتی "قه‌رزه‌كه‌ بۆ جوتیاران و ده‌رچووانى به‌شه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ده‌رچووانى به‌شه‌ ڤێتنەرییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى كشتوكاڵى بونیادبنێن و هەلی کار بڕەخسێنن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan