کوردستانی
بە سێ قۆناغ نەوتی سپیی ماڵان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به سێ قۆناغ ده‌بێت، سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان، دواتر ده‌وورووبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان، ده‌شڵێت "هه‌وڵده‌ده‌ین له مانگی (تشرینی یەکەم/10)ه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن".
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چووه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و غاز به‌سه‌ر ماڵان‌دا گفتوگۆیان كرد.

وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند "میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به سێ قۆناغ ده‌بێت، سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان، دواتر ده‌وورووبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین له مانگى 10وه ده‌ستپێبكه‌ین و به‌و ئومێده‌شین كه هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ ته‌واو ببێت".
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دابینكردن و چاودێریكردنى فرۆشتنى غاز له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مێهێنانى غاز كرده‌وه، تاوه‌كو قه‌یران دروست نه‌بێت و كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتییانى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا