کوردستانی
پێشبینییەکی نوێی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی نەخشەکان و پێشبینییەکان، وەرزی پایزی ئەمساڵیش رێژەی بارانبارین وەک ساڵی رابردوو کەم دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستاندا رێژەکە زیاد بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەگوێرەی پێشبینییەکان رێژەی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵیشدا لە خوار ئاستی تێکڕایی ئاساییەوە دەبێت و وەک دوو وەرزی رابردوو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵام پشتیوان بەخوا ئەگەری هەیە لە مانگی 12 و سەرەتای ساڵی نوێ واتە وەرزی زستان رێژەی بارانبارین زیاد بکات و بگاتە ئاستی ئاسایی".
وتیشی چەند وەرزێکە لەسەر یەک دیاردەی لانینا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زاڵە، کە هۆکاری کەمبارانی و وشکی ساردییە لە ناوچەکەدا.
ر. ئ
بیروڕا