کوردستانی

لە سلێمانی تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگەی لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراوبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (أ. ع. ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (289-298 ) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگەی ناوبراو دەكرێتەوە.


ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan