کوردستانی
کاتی دابەشکردنی دەرماڵەی ئەم توێژە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەڵێت "رەنگە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی حوزهیرانی خوێندکاران خەرج بکرێت".
بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەڵێت "رەنگە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی حوزهیرانی خوێندکاران خەرج بکرێت".
لەبارەی دەرماڵەی مانگی حوزهیرانی خوێندکاران د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە "ئەگەر کێشەی سیولە دروستنەبێت و چەک و رۆتیناتی کارگێڕی تەواو ببێت، هیچ کێشەیەکی دیکە نابێت و دەرماڵەی مانگی حوزهیرانی خوێندکاران دەدرێت".
ئاشکراشیکرد "ئێستا لیستمان ئامادەکردووە و هەر کاتێک برایە گەنجینە و کرایە چەک، ئەوکاتە دەیبەینە بانک کە پارەمان پێدرا، دەستبەجێ دابەشی دەکەین".
سەبارەت بە دەرماڵەی مانگی ئایاری خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی توانا نەجەف رایگەیاند، دەرماڵەی مانگی ئایاری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییش کە نەدراوە کێشەکە ئەوەیە کە سیولە نییە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


