کوردستانی

غازی فەیسەڵ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: شێوازی پارتیزانی دژی داعش بگرنەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


غازی فەیسەڵ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: شێوازی پارتیزانی دژی داعش بگرنەبەر
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

فەرماندەیەکی خۆبەخشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات کە شێوازی پارتیزانی بەکاربهێنێت دژی داعش لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و بووەتە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش.

فەیسەڵ غازی، فەرماندەی خۆبەخشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە چیای قەرەچوخ رەخنە لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێت کە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن و لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو تەکنیکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کۆنە، دەبێت گۆڕانکاری لە پلانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، و دەبێت شێوازی پارتیزانی پەیڕەوبکرێت بۆ ئەوەی گورزی کوشندە لە داعش بدرێت و ئەوان بە مەفرەزەی کەم هێرش دەکەنە سەر گوند و ناوچەکانمان و زیانی گەورەمان لێدەدەن، ماوەی ساڵێک دەبێت لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان هیچ داعشێک نەکوژراوە، کەواتە ئەو تەکنیکە هەڵەیە و سوودی نییە".

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت "چۆن  پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چاوەدێری داعش دەکەن،  داعشیش  ئاوا چاوەدێری هێزەکانی پێشمەرگەدەکات، لە چاودێریکردن داعشەکان باشترە و پلان دادەنێن، چونکە  پێشمەرگە شوێنەکانیان دیارە و هێزێکی گەورەن،  بەڵام داعش  شوێنی دیار نییە،  بۆیە  دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە تاکتیکی شەڕی بگۆڕێت و  فڕۆکەی چاودێری و دووربینی حەراری بەکاربهێنن".

ئاماژە بەوەشدەکات "ماوەی ساڵێکە چەندین  ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە یەک داعش نەکوژراوە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بە پێچەوانەوە داعش  چەندین  پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهید کردووە، کەواتە ئەو تەکنیکەی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵەیە و دەبێت بگۆڕدرێت".

جەختی لەوەشکردەوە "کە پێشمەرگە ئازا و بوێر و چاونەترسن و هەمیشە گیان فیداییانە دەجەنگن، بەڵام وەزارەتی پێشمەرەگ پلانی نییە".

فەرماندەکەی یەکێتی وتیشی "ئێمە لە چیایی قەرەچوخ و ئەو دەڤەرە تاکتیکی پارتیزانی و مەفرەزەی بچوک و کەمین بەکاردەهێنین و زۆر پلانێکی سەرکەوتووە و بەردەوام لێیان دەکوژین"، دەشڵێت "راستە هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عیراقی هاوکاریمان دەکەن، بەڵام پلانەکانی خۆمان کاریگەر و سەرکەوتوون".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan