کوردستانی

جارێکی دیکە سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکرایەوە
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لەهاوبەشەکانی لەئێستادا سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلولیی 2022، کاروان مەحمود، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بەوەکالەت بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای درووستبوونی تەقە لە شارۆچکەی قەڵادزێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە سلێمان هەڵشۆیی و هاوبەشێکی بەناوی عوسمان هەڵشۆیی بوون و لەئێستادا هەردووکیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سلێمان هەڵشۆیی بەپێی مادەی 413 و هاوبەشەکەشی بەپێی مادەی 431 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون و هەردووکیان سکاڵایان لەیەکتری هەیە و هەرچەندە لە رابردوودا هاوبەشبوون و کێشەی دیکەشیان هەبووە، بەڵام کێشەی ئەم جارەیان جیاوازە".

ئەمە لەدوای ئەوەدێت، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا سلێمان هەڵشۆیی لەدوای دەستگیرکردنی بۆ ماوەی نزیکەی دووساڵ بە کەفالەتی 155 ملیۆن دینار ئازاد کرا.  

 

Qaiwan
Qaiwan