کوردستانی

هاتوچۆی بارهەڵگر لەم کاتەی رۆژدا قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی بارهەڵگر لەم کاتەی رۆژدا قەدەغەکرا
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دروسبوونی قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا هاتوچۆکردنی بارهەڵگری لەکاتی دەستپێکردنی دەوامدا قەدەغەکرد.

بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان نابێت لەکاتژمێر 7 بۆ 9ی سەرلەبەیانی بێنە سەرشەقامەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر شۆفێرێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت و لەوکاتەدا بێتە سەرشەقامەکان لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدەکرێت".

ئەمە لەدوای ئەوەدێت، دوێنی سێشەممە 13ی ئەیلول یەکەم رۆژی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن بوو لە هەرێمی کوردستان و بەیانیان لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامدا قەرەباڵغییەکی زۆر لە شەقامەکاندا دروستدەبێت.

ژ.ئ
Qaiwan
Qaiwan