کوردستانی

ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفال بۆ چەمچەماڵ رەتکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفال بۆ چەمچەماڵ رەتکرایەوە
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالی بۆ قەزای چەمچەماڵ رەتکردەوە و رایدەگەیەنێت زۆرێک لە ناوچەکان خاوەنی شەهیدن.

بەپێی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان واژۆی لەسەرکردووە ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالی بۆ قەزای چەمچەماڵ.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەهیدن و یادەکانیش لە سەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan