کوردستانی
پێشبینییەکی نوێ بۆ رەوشی کەشوهەوا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسێک زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت کەشوهەوا بە فێنکی دەمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا.
ئاراس جەبار، شارەزای کەسناسی رایگەیاند "سەرەتا لە پلەکانی گەرماوە ئەمڕۆ تا دوو رۆژی داهاتوو 16 - 9 بەھۆی مانەوەی بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە لەسەرەتای ھەفتەی ئایندە 17ی مانگ بۆ 22ی مانگ کاریگەری ئەم بارستە وشک و فێنکە لەسەر ناوچەکانمان نامێنێت و لەم مەودایەدا پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلەی سەدی بەرزتردەبنەوە بەراورد بە ماوەکانی ئێستا، لە 23ی مانگەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کەشوھەوا rوو لەفێنکبوونی زیاتر دەکات و جارێکی دیکە پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما dەکەین لە سەرجەم ناوچەکاندا".

ئاماژەی بەوەکرد "سەبارەت بە بارانبارین لە رۆژانی 21 و 22ی مانگ ئەگەری چالاکبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز ھەیە لەسەر ناوچەکانی باکووری سعودیە کە بڕێک شێ لەناوچەکانی باشووری نیمچە دورگەی عەرەبیەوە دەھێنێتە ناوچەکانمانەوە لەگەڵ بوونی ھەوای ساردی سەرەوە ئەگەری چڕبوونەوەی ھەور لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمدا ئەبێت بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر لەھەندێک کاتدا واتا ھەموو ناوچەیەک ئەگەری نابێت و دیارینەکراو دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە مانگی داهاتووش بەپێی گۆڕانکاری ئێستا پلەکانی گەرما لەم مانگەدا بە زۆری لە تێکڕای ئاسایی مانگانەی خۆیدا دەبێت و زۆر بەرزنابێت، بەھۆی بەردەوامی کاریگەری دابەزینی بارستە ھەوا ساردەکانی جەمسەری باکوور لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە ناوبەناو ھەوای فێنک و سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری دەستپێکردنی بارانبارین لەنزیک ناوەراستی مانگەکە بەدواوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا