کوردستانی

حکومەتی هەرێم: لە ئەمساڵدا نزیکەی چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم: لە ئەمساڵدا نزیکەی چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 85% یان گەشتیاری ناوەراست و باشووری عیراق بوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئامارێکی دەستەی گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، له‌ رێكه‌وتی یەکی كانوونی دووه‌م تا یەکی ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، 85%ی گەشتیارەکان، لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هاتوون و 15%کەی دیکەشیان، گەشتیاری بیانی بوون، کاریش  بۆ ئەوە دەکرێت، کە پرۆژەی گەشتیاری زیاتر و جۆراوجۆر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.

هاوکات بەپێی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن،‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری و چالاکی جۆراوجۆری گەشتیارییان تێدا ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە شوێنەکانیش تایبەتن بە گەشتی زستانە و ئەو یاریانەی لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan