کوردستانی

"ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالمان پێ رەواببینن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالمان پێ رەواببینن"
مەودا میدیا-

قایمقامی چەمچەماڵ لەسەر رەتكردنەوەی ناوی پایتەختی (شەهید و ئەنفال) بۆ قەزاكە پەیامێك بۆ وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان دەنێرێت و دەڵێت "تكایە پێداچوونەوە بەو نووسراوەتاندا بكەن و ئەو مافە بۆ خەڵکەكەی چەمچەماڵ بگەڕێننەوە".

لە راگەیەندراوێکی رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە هاتووە "تكایە پێداچوونەوە بەو نووسراوەتان بكەن ئەو مافە بگەڕێننەوە بۆ خەڵكی چەمچەماڵ ناو و نازناوێك بە رەوایی خەبات و قوربانییەكانمانی بزانن".

قایمقامی چەمچەماڵ لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات "چەمچەماڵ شایەنی رێزو ناز و خزمەتە پێویست بوو پشتیوانمان بن".

پێشتر ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان رایگەیاند، پشتیگری لە بۆچوونی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەن بۆ رەتكردنەوەی ناوی پایتەختی (شەهید و ئەنفال) بۆ چەمچەماڵ، لەبەرئەوەی زۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان خاوەنی شەهیدن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan