کوردستانی

سلێمانی؛ رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی سەیدسادق- عەربەت هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی عەربەت ـ سەیدسادق کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پاس و تۆیۆتا کامریدا روویدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییەکە، کە چووەتە سایدی بەرانبەر و خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا. 

دەشڵێت "بەداخەوە لەم رووداوەدا شۆفێری کامرییەکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشین بریندار بوون".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan