کوردستانی
لە سلێمانی چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو چوار تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە ماوەیەک لەمەوپێش لە نزیک پارکى ئازادى هاوڵاتییەکیان کوشتبوو.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى سلیمانى ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی رۆژی 2022/7/9، رووداوێكی تەقەكردن لە نزیك پاركی ئازادی سلێمانی روویدا و تێیدا كەسێك گولـلە برینداركراو دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد. كە هەڵهاتبوون.
باسی لەوەشکردووە، سەرنجام توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەكانی (ت. م. ع - ب. ئـ. م - ئـ. ئـ. م - ئـ. س. ت) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن بەهەماهەنگی بنكەی پۆلیسی سەرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.
بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیس، هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

ر. ئ
بیروڕا