کوردستانی

مەترسییەکی گەورە هەڕەشە لەم شارە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکی گەورە هەڕەشە لەم شارە دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی لە شاری کەرکوک جمەیدێت، و بازاڕی کڕین و فرۆشتن گەرمە، خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە رایگەیاند "ژمارەیەکی زۆر عەرەب لە ناوچەکانی خواروی عیراقەوە دێن و لە ناوچە عەرەب نشینەکانی شاری کەرکوک خانوو و زەوی دەکڕن".

محەمەد حسێن، خاوەنی نووسینەگی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوییە لە شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی پێدانی بڕێکی زۆر پێشینە لەلایەن بانکەکانی حکومەتی ناوەند بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی گەرمە و نرخ بەراورد بە رابردوو زۆر بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "عەرەبێکی زۆر لە شارەکانی باشوور و ناوەراستی عیراقەوە دێنە گەڕەکە عەرەب نشینەکانی شاری کەرکوک و خانوو و زەوی دەکڕن"، وتیشی "بەشێوەیەکی گشتی نە عەرەبەکان دێنە گەڕەکە کوردییەکان و نە کوردەکانیش دەچنە گەڕەکە عەرەب نشینەکان".

هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی عەرەب بۆ شاری کەرکوک مەترسی گۆڕانی دیمۆگرافی بۆ شارەکە دروستدەکات، وەک پرۆسەیەکی دیکەی بە عەرەبکردن لێیدەڕواندرێت، لە رابردووشدا ژمارەیەکی زۆر خانوو بە زیادەڕۆیی لە نزیک گەڕەکە عەرەب نشینەکانی شارەکە دروستکراوە و تائێستاش بەردەوامە راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەت و ناوەندەحکومییەکان کار ئاسانییان بۆدەکەن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan