کوردستانی

زانكۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا پێویستیان به‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و كارمه‌ند هه‌یه‌، مه‌رجی سه‌ره‌كیش خوازیار پێویسته‌ ده‌رچوی زانكۆ بێت و شاره‌زایی باشی هه‌بێت له‌ زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و شاره‌زایی باشی هه‌بێت له‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌ هه‌رد و زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.

زانكۆكە رایگەیاند، پرۆژەی (EMPACT) بە چاودێری بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) و جێبەجێکردنی لەلایەن زانکۆی سلێمانی- سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ەوە لە ئێستادا پێویستی بە مامۆستا و کارمەند هەیە لەم بوارانەی خوارەوە:

1. یەک مامۆستا وەکو (IT & Language Coordinator)، دەرچووی زانکۆ بێت لە یەکێک لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی (English Language)، زانستی کۆمپیوتەر (Computer Science) یان تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).

2. یەک کارمەند وەکو (Monitoring Assistants/observers)، دەرچووی زانکۆ بێت.

3. سێ مامۆستا وەکو (IT Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت لە یەکێک لە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر (Computer Science)، یان تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).

4. سێ یاریدەدەری مامۆستا وەکو (IT Assistant Instructor).

5. سێ مامۆستا وەکو (English Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت بەشی زمانی ئینگلیزی (English Language).

6. یەک یاریدەدەری مامۆستا وەکو (English Assistant Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت بەشی زمانی ئینگلیزی (English Language).

دەشڵێت، هەر کەسێک خوازیارە دەتوانێت (C.V) پێشکەشبکات بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. شارەزایی باشی هەبێت لە ووتنەوەی وانە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی.
2. شارەزایی باشی هەبێت لە زانستەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاریدا.
3. ماوەی (3) سێ ساڵ شارەزایی هەبێت لە پسپۆرییەکەی خۆیدا.
4. پێشکەشکار بەڵێن بدات لە هیچ دەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت کارنەکات.
5. بتوانێت بە (Full time) دەوام بکات لە (9:00)ی بەیانی بۆ (5:00)ی دوا نیوەڕۆ (5) پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

هەر خوازیارێک ئارەزوو دەکات دەتوانێت (C.V)ەکەی بنێرێت بۆ ئیمەیلی سەنتەری پەرەپێدانی کار ([email protected]) یان ([email protected]).

دوا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردنی (C.V) کاتژمێر (12:00 AM)ی ڕێکەوتی (2022/09/19) دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan