کوردستانی

وەبەرهێنانی سلێمانی پرۆژەکەی کوڕی وەزیری پێشمەرگە رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەبەرهێنانی سلێمانی پرۆژەکەی کوڕی وەزیری پێشمەرگە رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی داواکەی سان شۆڕش ئیسماعیل رەتکرایەوە بۆئەوەی زەوییەک لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی بکاتە شوقەی نیشتەجێبون.

لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی کە واژۆی عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لەسەرە هاتووە "ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە چوار لە (6/9/22) تایبەت (گەشتیاریی رێستۆرانت و کافێ لۆنا) ئاگادار دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیمان رەزامەند نییە لەهەر گۆڕانکارییەک لە پێکهاتە و چالاکی پرۆژەکەتان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە (چواری) ساڵی 2006 مامەڵە لەگەڵ پرۆژەکەتان دەکرێت".

دوای ئەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە کوڕی وەزیری پێشمەرگە زەوییەکی بۆ دروستکردنی پرۆژەی رێستۆرانت و کافێ وەرگرتووە و بەنیازە بیکاتە پرۆژەی نیشتەجێبوون، ناڕەزای هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و رای گشتی لەسەر دروستبوو کە دەبێت رێ لەو کارە بگیرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan