کوردستانی

ئەم جۆرە مۆڵەتەی فەرمانبەران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم جۆرە مۆڵەتەی فەرمانبەران راگیرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، هەموو مۆڵەتەکانی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات رادەگیرێن، جگە لەو مۆڵەتانەی لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لە بەرواری 20ی ئەیلولی 2022، مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی زانکۆکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 رادەگیرێت.

لە نووسراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایکرد بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بەرز نەکرێتەوە بۆ وەزارەت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنها ئەو مۆڵەتانەی کە لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن کاریان لەسەر دەکرێت. هاوکات لە نزیکترین کاتدا داوای پلانی زانکۆکان دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan