کوردستانی

چالاکوانانی کەلار- دەربەندیخان: کۆڵنادەین تا وەڵاممان دەدرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چالاکوانانی کەلار- دەربەندیخان: کۆڵنادەین تا وەڵاممان دەدرێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە شاری کەلار و دەربەندیخانەوە بە ئامانجی دروستکردنی فشار بە رێپێوان هاتن بۆ سلێمانی، وەک ناڕەزاییەک دژی تەواونەکردنی دوو سایدی کەلار- دەربەندیخان کەبە "رێگەی مەرگ" ناسراوە، لەئێستادا لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی خێمەیان هەڵداوە و دەڵێن "تا لایەنی پەیوەندیدار و فەرمی وەڵاممان نەدەنەوە لێرە ناڕۆین".

شکار عوسمان، یەکەک لەو چالاکوانانەی شاری کەلار لەو بارەیەوە بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە لێرە لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامدەبین لە مانگرتن، هەتا ئەو کاتەی فشارەکانمان لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرس دێننە سەر هێڵ و وەڵامی داواکرییەکانمان  دەدەنەوە".

وتیشی "چەند پەرلەمانتارێک سەردانیان کردووین و هاتوونەتە لامان، بەڵام تائێستا لایەنی حکومی و پەیوەندیدار نەهاتوونەتە سەرهێڵ"، دەشڵێت "بەردەوامدەبین لە مانگرتن هەتا ئەوکاتەی وەڵام-مان دەدرێتەوە و دڵنیادەبین لەوەی کاری جدی دەکرێت بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەکە".

زیاتر لە پێنج ساڵە بەردی بناغەی دوو سایدی کەلار- دەربەندیخان داندراوە، هەتائێستا چوار جار کارکردن تێیدا راوەستاوە بەبیانوی نەبوونی بودجە، لەئیستاد پرۆژەکە کاری تێدادەکرێت، بەڵام زۆر بەخوای، بەهۆی ئەوەی بوجەی پێویستی بۆ خەرج ناکرێت، بەهۆی نەبوونی رێگەیەکی سەلامەت و گونجا و لەنێوان ئەو دوو شارەدا رۆژانە رووداوی سەختی هاتوچۆ لە رێگە یەکسایدەکەی نێوان کەلار- دەربەندیخان روودەدات و قوربانی لێدەکەوێتەوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan