کوردستانی

پلەی نزیکەی چوار هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەی نزیکەی چوار هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە
مەودا میدیا-

بە فەرمانی وەزیری پێشمەگەی ھەرێمی کوردستان، پلەی سێ ھەزا و 976 کارمەند و پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە و بڕیارە لەمەودواش پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرزبکرێتەوە.

لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە، پلەی سێ ھەزا و 976 کارمەند و پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە.

ھاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە جیاوازی مووچەکەشیان بۆ خەرجدەکرێت.

لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان و پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردووەتەوە و ساڵانەش بەبێ دواکەوتن لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.

 دیکەوە لە دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی 2018- 2019 بڕیارە لەمەودوا پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرزبکرێتەوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan