کوردستانی

"زیندانیانی بادینان ئازادکردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام ئازاد ناکرێن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"زیندانیانی بادینان ئازادکردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام ئازاد ناکرێن"
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لەسەر ئازادکردنی بەمەرج ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، هەرچەندە بەپێی یاسا داواكاریمان ئاراستەی دادگەی هەولێر كردووە، بەڵام ئەوان بڕیاریانداوە كە ئەو دەستگیركراوانە بە ئازادكردنی مەرجداریش ئازاد نەكرێن، هەربۆیە جارێکی دیکە داواکارییەکامان هەماوارکردووەتەوە.

لە لێدوانێکدا سەبەرەت بە ئازادکردنی بەمەرجی زیندانیانی بادینان رێڤینگ یاسین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە مەودا میدیا رایگەیاند "دوای ئەوەی ماوەی دوومانگە دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئامادەنییە بە ئازدكردنی مەرجدار ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكات، بەناچاری هەوڵماندا كە بڕیاری دادگە لەبارەی ئازادنەكردنی مەرجدار تەمیز بكەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە دادگەی كەتنی دەشتی هەولێر داواكارییەكمان تۆماركرد، بەڵام دادگەی كەتنی دەشتی هەولێر لە كەسنەزان رەتیكردەوە دەستگیركراوەكان بەشێوەی مەرجدار ئازاد بكرێن".

ئەو پارێزەرە ئەوەشی روونکردەوە "کە بەگوێرەی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2013ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەم بڕیارەی دادگە پشتی پێبەستووە یاسای تیرۆرە، كە ئەمەش سەرپێچكردنی یاساییە، هەربۆیە پێویستە دادگە لەڕێگەی تەمیزكردنەوەوە ئەم بڕیارە راست بكاتەوە و دەستگیركراوانیش بەشێوەی مەرجدار ئازدبكرێن، بەڵام دادگە بڕیاریداوە كە ئەو دەستگیركراوانە ئازاد نەكرێن، لەكاتێكدا بڕیاربوو لە مانگی تەمووز ئازاد بكرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیركراوانەی كە دەكرێت بە ئازادكردنی مەرجدار لە زیندان ئازاد بكرێن بریتین لە دەستگیركراوانی شیلادزێ كە پێكهاتوون لە (گۆڤان تاریق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، مەحمود ناجی و یوسف شەریف)، بەڵام تا ئێستا ئازادنەكراون و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 60 زیندانیكراوی بادینان دژی ئازادنەكردنیان بەشێوەی مەرجدار مانگرتنیان راگەیاندووە و نزیكەی دوومانگ بەردەوام بوون لە مانگرتن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan