کوردستانی

وەزارەتی رۆشنبیری: لە ئەمساڵدا لە سلێمانی زۆرترین خوێنەر سەردانی کتێبخانەکانیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی رۆشنبیری: لە ئەمساڵدا لە سلێمانی زۆرترین خوێنەر سەردانی کتێبخانەکانیان کردووە
مەودا میدیا-

لە ئەمساڵدا بۆ 92 هەزار كتێبخانەی گشتی 28 هەزار و 539 جار سەردان هەبووە، لە سلێمانی زۆرترین سەردان و هەولێر زۆرترین ژمارەی سپاردن تۆمارکراون.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە هەرێمی كوردستاندا 92 كتێبخانەی گشتی لە خزمەتی گشتییدان و ژمارەی كۆی گشتیی كتێبی كتێبخانە حكومییەكان دەگاتە 858 هەزار و 951 ناونیشان".

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە سەرجەم كتێبخانەكاندا 28 هەزار و 539 جار سەردان تۆماركراون.

دابەشبوونی جوگرافیی خوێنەرانی كتێبخانە گشتییەكان بەم جۆرەیە:

هەولێر و سۆران: 30 كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 7.647 خوێنەر.

سلێمانی: 26 كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 14.052 خوێنەر.

دهۆك و زاخۆ: هەشت كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 3.246 خوێنەر.

هەڵەبجه: شەش كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 1.339 خوێنەر.‌

گەرمیان: 10 كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 413 خوێنەر.

ڕاپەڕین: 12 كتێبخانەی گشتی.

ژمارەی سەردانكردن: 1.842 خوێنەر.

بەپێی ئامارەكە، كۆی گشتیی ژمارەی كتێبخانەكان 92 كتێبخانەن و 28هەزار و 539 سەردان تۆماركراوە.

لە سەرجەم كتێبخانە گشتییەكاندا، 858 هەزار و 951 ناونیشانی كتێب بە زمانە جیاجیاكان بەردەستن و خوێنەران و توێژەران دەتوانن سوودیان لێ وەربگرن.

ئاماری دابەشبوونی ناونیشانی كتێبەكان بەسەر كتێبخانە گشتییەكاندا بەم جۆرەیە:

هەولێر: 2.796.866 ناونیشانی كتێب.

سلێمانی: 350.984 ناونیشانی كتێب.

گەرمیان: 84.493 ناونیشانی كتێب.

دهۆك: 74.230 ناونیشانی كتێب.

هەڵەبجە: 32.689 ناونیشانی كتێب.

راپەڕین: 39.689 ناونیشانی كتێب.

ژمارەی سپاردن لە كتێبخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان:

ئاماژە بەوەکراوە، یەكێك لە ئەركەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان پێدانی ژمارەی سپاردنە بەو نووسەر و وەرگێڕانەی كە دەیانەوێت كتێبەكانیان چاپ بكەن، كە ئەم ژمارەی رێپێدانی چاپكردنەش بەپێی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكان بەم جۆرە بووە:

هەولێر: 857 ژمارەی سپاردن.

سلێمانی: 756 ژمارەی سپاردن.

دهۆك: 324 ژمارەی سپاردن.

كۆی گشتیی ژمارەی سپاردن كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دراوە بۆ چاپكردنی كتێب، هەزار و 937 سپاردن بووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan