کوردستانی

لەبارەی زیادکردنی مووچەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی زیادکردنی مووچەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کەمە ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە،  لێپرسراوی گشتیی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی کوردستانیش دەڵێت "هیچ هیوایەک نییە لەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیادبکرێت".

سامان حسێن، لێپرسراوی گشتیی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی کوردستان بە مەودا میدیای لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەکانەوە راگەیاند "هەوڵەکان زۆرن بۆ زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان، بەڵام هیچ هیوایەک نییە لەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیادبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو نەخۆشییانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە 14 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتی دیکە ناویان تۆماردەکرێت و مووچەیان پێدەدرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە".

 لێپرسراوی گشتیی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی کوردستان وتی "لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا رۆژانە لیژنەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەو کەسانە دەبینن کە  مووچەکانیان راگیراوە دووبارە پێداچوونەوە دەکەنەوە بە فایلەکەیدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan