کوردستانی

کاتی دەوامی فەرمانبەران زیادیکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەوامی فەرمانبەران زیادیکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زیادکردنی کاتی دەوامی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکەیان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان.

لە نووسراوێکدا کە رۆژی 14ی ئەیلولی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتەکەی کردووە تیادا هاتووە "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە 15/7/2019 بۆ دیاریكردن و رێكخستنەوەی كاتی دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكەیان كە دەبێت پابەندبن بەكاتی دیاریكراوی كاركردن و دەوامی فەرمی رۆژانە".

وەک لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هاتووە "دەوامی رۆژانە واتە لە یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەكو 3:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan