کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەولێر
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی ئاو هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلولی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییانەی كە لە رۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی ئاو، بڕیاردرا كە رۆژی شەممە 17/9/2022 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی بەیانییەوە تاوەكو دوانیوەڕۆ بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی لە هاوڵاتییان دەكەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan