کوردستانی
کەی بارانبارین دەستپێدەکات و سەرەتای وەرزی پایز چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەگەری هەیە لە ماوەی 20 بۆ 22ی ئەم مانگە نمە بارانێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد وەرزی پایزمان بە وشکی دەستپێدەکات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی بارانبارینی ئەمساڵەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەری هەیە لە ماوەی 20 بۆ 22ی ئەم مانگە نمە بارانێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام بارانبارینی گشتی ئەگەری هەیە لە کۆتایی مانگی 10 یان 11ی 2022 بێت".
ئەو شارەزای کەشناسییە وتی "وەرزی پایزمان بە وشکی دەستپێدەکات ئەو بارانانەی کە دەبارێن بەپێی ناوچەکان جیاوازیان دەبێت و لێرە و لەوێ دەبن، ماوەکەیان لەنێوان هەفتە بۆ 10 رۆژ دەبێت، واتە شەپۆلەکان مەودایان زۆرە".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا دیاردەی لانینا لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن بەردەوامی هەیە کە یەکێکە لە سەرچاوەکان بۆ وشکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بەپێی پێشبنییەکان بێت ئەگەری زۆرە پڵە دوابکەوێت بۆ مانگی 12".
س.ر

بیروڕا