کوردستانی
بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی مۆردانە لە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ دەدات و راستەوخۆ گیانلەدەستدەدات.
موقدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلولی 2022 لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە منداڵێکی کوڕی تەمەن یەک ساڵ بەناوی (محەمەد بڕیار ئازاد) ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا".
س.ر

بیروڕا